پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا رایگەیاند، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووە و بەسوكی بریندار بووە.
سیرهی نیكفۆروف وتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە یەكێك لە شەقامەكانی كیێڤی پایتەختدا پێكدادان لەنێوان ئەو ئۆتۆمبێلەی زیلینسكی تێدابووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكە كە لەگەڵیدابووە ڕوویداوە و بەهۆیەوە بەسوكی برینداربووە.
وتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا وتیشی، زیلینسكی پشكنینی وردی پزیشكی بۆ كراوە و هیچ بریندارییەكی ئەوتۆی پێوەنەبووە، بەڵام شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلەكەی زیلینسكی بە سوكی برینداربووە و بە ئەمبوڵانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
لەدوای رووداوەكەوە، زیلینسكی ڕایگەیاند، لەناوچەی خاركیێڤ گەڕاوەتەوە و بەم نزیكانە بەتەواوی كۆنترۆڵی دەكەنەوە كە ئێستا بەشێكی زۆری لە دەستی سوپای روسیا دەرهێندراوە.