پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتییەك دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نوسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی‌ كوشتن، چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیەك دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای‌ ئەوەی‌ ڕۆژی 9_7_2022، ڕووداوێكی‌ تەقەكردن لە نزیك پاركی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ ڕوویداو تێیدا كەسێك بەفیشەك برینداركراو دوای‌ دوو ڕۆژ مانەوەی‌ لە نەخۆشخانە گیانی‌ لە دەستدا، هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕووداوەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد. كە هەڵاتبوون .

ئەوەشهاتووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن و بنكەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد كە بەدواداچوونی ورد بكەن لەسەر ڕوداوەكەو ڕاستەوخۆش بەڕێزیان سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكەی دەكرد ، سەرنجام توانرا چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی‌ (ت، م، ع – ب، ئـ، م – ئـ، ئـ، م – ئـ، س، ت) لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نوسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی‌ كوشتن بەهەماهەنگی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەدا، لە ئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا