حكومەتی هەرێم ئاماری هاتنی گەشتیارانی لە هەشت مانگی رابردوو بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و 85٪ یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.

رۆژی چوارشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامارێكی دەستەی گەشتوگوزاری بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە لە ڕێكەوتی 1ی كانوونی دووەم تا 1ی ئابی 2022، سێ ملیۆن و 779 هەزار و 656 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، 85٪ی گەشتیارەكان، لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون و 15٪كەی دیكەشیان، گەشتیاری بیانی بوون، كاریش بۆ ئەوە دەكرێت، كە پرۆژەی گەشتیاری زیاتر و جۆراوجۆر بكرێنەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی هاتنی گەشتیاران زیاتر ببێت.

بەگوێرەی داتاكانی دەستەی گەشتوگوزار، لە هەرێمی كوردستان نزیكەی سێ هەزار شوێن و بنكەی گەشتیاری هەن،‌ كە خزمەتگوزاری و چالاكی جۆراوجۆری گەشتیارییان تێدا ئەنجامدەدرێت، بەشێك لە شوێنەكانیش تایبەتن بە گەشتی زستانە و ئەو یاریانەی لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا