بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ژیانی هاوڵاتییان بکەینە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و جەخت لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون بەزووترین كات چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە و هەموو هەوڵەكان لەپێناو سەقامگیری و داهاتووی وڵات بێت.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كردەوە و وتی، ئەركی هەموولایەكمانە بەرۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بكەین. ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی وڵات ناكەن و نابێت ژیانی هاوڵاتییان بكەینە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان. دەبێت لایەنەكان نەرمی بنوێنن و ژینگەیەكی لەبار بۆ سەرخستنی ئامانجە باڵاكان فەراهەم بكەن، كە ئەمەش خواستی زۆرینەی سیاسییەكانی عیراقە.

لە بەرامبەردا رەییان كلدانی سوپاس و پێزانینی بزووتنەوەی بابلیونی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ نزیككردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان. وتیشی یەكێتی سیاسەتێكی حەكیمانە پەیڕەو دەكات و بەشێك نییە لە كێشەكان، بەڵكو هەمیشە كۆكەرەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بووە و هەوڵەكانیان لە خزمەت گۆڕانكاری ئەرێنیدا بووە لە پرۆسەی سیاسیی عیراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا