دواجار وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە هەواڵە خۆشەكەی تایبەت بە هەڵەبجەی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكی داهاتودا بەردی بناغەی پڕۆژەی پردو رێگای توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت هەروەها بەڵێندەر رادەسپێردرێت بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەخۆشحاڵییەوە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیەنین، كە لەماوەیەكی نزیكی داهاتودا بەردی بناغەی پڕۆژەی پردو رێگای توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، وەك پێشتر بەڵێنماندابو، لەئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان بە بەڵێندەر رادەسپێردرێت، بۆ ئەوەی تاوەكو دروستكردن و تەواوبونی تونێلی دوەمی دەربەندیخان وەك رێگایەكی جێگرەوە هاوڵاتیان سودی لێ ببینن.

ئەوەشهاتووە، وەك بەشێك لە جێبەجێكردنی داخوازی و داواكاری هاوڵاتیانی سنورەكەو وەك پێشتر بەڵێنماندابو، لەماوەیەكی نزیكی داهاتودا پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگای دۆڵی بالیسان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن باسی لەوەشكردوە، مژدە بە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەدەین، جگە لەو پڕۆژانە لە ئایندەیەكی نزیكدا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی گرنگ و پێویست لەسەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بانگەوازی بۆ دەكرێت و بەپێی یاساو رێنماییەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا