ئەوقافی سلێمانی: بوونی ئافرەتێك كە باڵا پۆش نیە لە فەرمانگەكانی سەر بە ئەوقاف ئاساییە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، هیچ رێنماییەك نیە كە بیكات بە مەرج ئەو ژنانەی لە ئەوقاف دەوام دەكەن مەرجە باڵا پۆش بن، بۆیە بوونی ئافرەتێك كە باڵا پۆش نیە لە فەرمانگەكانی سەر بە ئەوقاف كارێكی ئاساییە.

تەها شێخ عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەوەی لە سۆشیال میدیا لەسەر ژنە فەرمانبەرێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی دروست بووە، شایانی ئەو هەڵایە نەبوو.

وتیشی: ئەم ژنە فەرمانبەرە لە ئەوقاف، ئەمڕۆ وای لێهاتووە كە دەڵێی لە ئەوقافم كابرا یەكسەر مەلا و شێخ و مزگەوتی دێتە بەرچاو، لە بەرامبەر ئەوەدا ئێمە دەزگای فتوامان هەیە كە سەر بە ئەوقاف نیە و رێكخراوێكی مەدەنییە، ئەوە شوێنی ئەو بابەتانەیە پەیوەندی بە لایەنی شەرعیەوە هەبێت.

روونیشیكردەوە، ئەم خانمە لە رووی ئیدارییەوە بەڕێوەبەری بەشی مزگەوتەكان و پشكنینە، بۆیە ئەگەر ئەوە بۆ خاتوو جیلان دروست نەبێت لە دەزگایەكی حكومیدا كە سەر بە وەزارەتی ئەوقافە، لەبەرئەوەی باڵا پۆش نیە كەواتە دروست نابێت بۆ ئافرەتێكی باڵا پۆش لە فەرمانگەیەكی دیكە وەكو پەروەردە یان تەندروستی یان كارەبا دەوام بكات.

ئەوەشی خستە ڕوو، تا ئێستا هیچ رێنماییەك نیە نە لە ئەنجومەنی وەزیران نە لەپەرلەمان یان وەزارەتی ئەوقاف كە باس لەوە بكات، ئەگەر ئافرەت باڵا پۆش نەبێت بۆی نیە لە ئەوقاف دەوام بكات، وەك چۆن لە فەرمانگەكانی دیكە كەس ناتوانێت باڵا پۆشی قەدەغە بكات، لە ئەوقافیشدا بە هەمان شێوەیە ناتوانیت كەسێك باڵا پۆش نەبێت قەدەغەی بكەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا