دەوڵەمەنترین دیزاینەری ئیتاڵی

پۆڵەتیک پرێس

دیزاینەری جلوبەرگی ئیتاڵی جۆرجیۆ ئارمانی یەکێكە لە دەوڵەمەنترین دیزاینەری جلوبەرگ لەجیهاندا، هەروەها دەوڵەمەنترینی ئیتاڵیایە.

خوێندنی لە زانکۆی پزیشکی تەواوکرد و دواتر چووە ناو سوپاوە، پاشان وەک دیزاینەر لە دوکانی La Renascente لە میلانۆ دەستی بەکارکردن کرد، دوای ئەوێ لە ماڵی Nino Cerruti بۆ جلوبەرگ کاریکردووە.

لە ساڵانی حەفتاکاندا بە یارمەتی هاوبەشە بازرگانییەکەی سێرجیۆ گالۆتی براندی تایبەتی خۆی دامەزراند و ئێستا یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی جلوبەرگ لەجیهاندا، دیزاینەکانیشی دەوڵەمەنترین ناوداران و خەڵکی جیهان لەبەریدەکەن، ئەم هەموو سەرکەوتنە وای لە ڕای گشتی کردووە بپرسێت سامانەکەی چەندە، بەپێی ماڵپەڕی زە ڕیچێست جۆرجیۆ ئارمانی سامانەکەی نزیکەی شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا