پۆڵەتیک پرێس
شوتی یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان بەشێکی سەرەکی هەموو ماڵەکانە لە وەرزی هاویندا، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
شوتی ڕێژەیەکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکات، وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ئەگەر زیادەڕەوی لەخواردنیدا نەکرێت کۆنتڕۆڵی کێش دەکات.
تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات، وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ بەکاردەهێنرێت، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە کە زیادەڕەوی لەخواردنیدا نەکرێت چونکە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.