بەڤیدیۆ..تاوەری ئیڤڵ بۆ کۆچی شاژنە ئیلیزابێس ڕووناکییەکانی کوژاندەوە

پۆڵەتیک پرێس

فەڕەنسا ڕووناکییەکانی تاوەری ئیڤڵی بەناوبانگی بۆ پرسەی کۆچی دوایی شاژنی بەڕیتانیا ئیلیزابێسی دووەم کوژاندەوە، کە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا جەختی کردەوە شاژن ئیلیزابێس زیاتر لە 70 ساڵ بەردەوامبوون و یەکگرتنی نەتەوەیی بەڕیتانیای بەرجەستە کردووە، وتی:”ئەو وەک هاوڕێیەکی فەڕەنسا و شاژنێکی دڵپاک لەبیرمدایە، کە لە وڵاتەکەی و سەدەی خۆیدا کاریگەرییەکی بەردەوامی هەبووە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک