لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 11 سەردانیکەری چلە گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 11 سەردانیکەری چلە لەڕێی کەربەلا گیانیان لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، “لەڕێی ناحیەی شوملی لە باشووری پارێزگای بابل پاسێکی زیارەتکارانی چلە لەگەڵ تانکەرێکی سوتەمەنی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی”.

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ڕووداوێکی دیکەدا لەسەر ڕێگای کەرکوک-بەغدا لەنزیک ناحیەی سڵێمان بەگ پێنج سەردانیکەری دیکەی چلە بریندار بوون.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەڕێی دەروازە سنورییەکانی هەرێم و عێراقەوە پەیتا پەیتا سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن دێنە خاکی عێراق و بۆ بەجێگەیاندنی ئەو مەراسیمە ئایینییە سەردانی کەربەلا دەکەن.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک