زنجیرەیەك تەقینەوە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان سێ تەقینەوەی یەك لەدوای یەك روویاندا، تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەكانی نەزانراون.

تا ئێستا زیانە گیانی و ماددیەكانی تەقینەوەكان دیارنییە و هێشتا بەرپرسانی تاڵیبان هیچ راگەیەندراوێكیان لەسەری نەبووە.

میدیای ئەفغانستان بڵاویكردەوە، یەكێك لە تەقینەوەكان بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە لەسەر رێگەیەكی سەرەكی. هەروەها پشتڕاستیشیكردەوە كە دوو تەقینەوەی دیكەش پایتەختی ئەفغانستانیان هەژاندووە.

هەفتەی رابردوو داعش، تەقینەوەیەكی لەبەردەم باڵیۆزخانەی رووسیا لە كابول ئەنجامدا، كە بووەهۆی كوژرانی دوو كارمەندی باڵیۆزخانەكە‌ و ژمارەیەك ئەفغانیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا