پۆڵەتیک پرێس
نوستنێکی هێمن و قوڵ بۆ تەندروستی جەستە زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر کاتی خەوتن تەواو و ڕێک نەبێت ئەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستە و دەروونی دەبێت و هۆکارە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی.
هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان کاریگەرییان لەسەر نوستن هەیە، یەکێک لەوانە شیرە کە بەشێکی زۆری خەڵک پێش نوستن دەیخۆنەوە بۆ هەبوونی خەوێکی قوڵ و ئارام، چونکە ماددەی میلاتۆنین و تریبتۆفانی تێدایە یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن.
بەرهەمی شیرەمەنیەکانی وەک شیر و هەندێک جۆر لە ماست و پەنیر یارمەتی کەسەکان دەدەن خێراتر خەویانلێبکەوێت، هەروەها یارمەتی هێوربوونەوە و حەوانەی جەستە دەدەن، بۆیە خواردنەوەی شیر پێش نوستن سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.