سۆنی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا ڕایانگەیاند کۆمپانیای سۆنی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید لەمساڵدا.

سۆنی ئێکسپیریا پڕۆ ئای بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی3840/1644 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 643 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم835 سناپ دراگۆن888 فایف جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا