هەپەگە: سوپای تورکیا ئەخلاقی شەڕ و یاسا ناناسێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە 13 چالاکی گەریلاکاندا شەش سەربازی تورکیا کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە ڕۆژانی 7 و 8 و 9ی ئەیلول، شەش سەربازی تورکیا کوژراون کە یەکێکیان پلەدارە و سەنگەرێک و درۆنێکیش تێکشکان”

ئەوەشی خستەڕوو، “سوپای تورکیا هەموو توانا ئابووری، سەربازی و سیاسییەکانی بۆ شکاندنی بەرخۆدانی گەریلاکان بەکاردەهێنێت و بە بۆمبی ئەتۆمی و چەکی کیمیایی، فڕۆکەی شەڕ، هێلیکۆپتەری هێرشبەر و هاوەن و کاتیوشا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆردومان دەکات”.

باسی لەوەشکرد، “سوپای تورکیا ئەخلاقی شەڕ و یاسا ناناسێت و بە بەرچاوی دنیاوە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆردومان دەکات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا