پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، هەر قوتابی یان خوێندکارێک فۆرمی وەرگرتن پێشکەش دەکات مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەکی زانستی عەدالەتئامێز و لەسەر بنەمای کێبڕکێی کۆنمرە لەنێوان سەرجەم قوتابیان/ خوێندکاران دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان تێیدا هاتووە، “وەرگرتن لە بەشەکان بەشێوازی وەرگرتنی ناوەندیی دەبێت بە ئەژمارکردنی سیستمی کریدت بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان جێنەجێ دەکرێت جگە لە کۆمەڵەی پزیشکیی”.
ئەوەش هاتووە، سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) بە هەردوو خولەوە بەشدار دەبن لە یەک پڕۆسەی پێشبڕکێ.
بەگوێرەی ڕێنماییەکان، قوتابی بۆی نییە لە یەک کاتدا هەم لە زانکۆی حکومی بخوێنێت و هەم لە زانکۆ ئەهلییەکان.
دەقی ڕێنماییەکە لەم لینکەی خوارەوە بخوێنەوە: