مەسرور بارزانی: پشتیوانی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپات دەکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دووپات دەکەینەوە و ئامادەیی حکومەتیشمان بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە ڕادەگەیەنین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێشوازیمان کرد لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا بە سەرۆکایەتی ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق”.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا، سوپاسی هاریکاریی مرۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەنابەرانی سوریا لە هەرێم و ئاسانکاری هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە”.

ئاشکراشی کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەمان بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و خواستی بەرەوپێشترچوونی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە سەر هەموو ئاستەکاندا نیشاندا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا