پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، “لە کەمپی هۆل لەکاتی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ شانە نوستووەکانی داعش دوو شەڕڤانیان شەهید بوون”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، “حەوت چەکداری داعش کە لە پێنج پیاو و دوو ژن پێکهاتبوون لەکاتێکدا هەوڵیان داوە لە کەمپی هۆل هەڵبێن، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕێگریان لێکراوە”.
ئەوەش هاتووە، “دوای ئەوەی ڕێگری لەو چەند ئەندامەی داعش کرا، لە بەرامبەردا ئەوانیش تەقەیان لە چەکدارانی هەسەدە کردووە و بەهۆیەوە دوو شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا یەکێک لە داعشەکان کوژراوە و ئەوانی دیکەش دەستگیرکراون.