مژدەیەك لە هاتووچۆی هەرێمەوە بۆ هاووڵاتیان: لەمەودوا لە شارەکەی خۆت مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربهێنە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتووچۆی هەرێم ڕایگەیاند، دەسەڵات دراوەتە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاتووچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو ئاسانکردنی کاروباری هاووڵاتیان و لە بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگە حکومییەکان لەژێر ڕۆشنایی بەیانی ژمارە 37ی ساڵی 2021، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاردیدا دەسەڵات بداتە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی هاووڵاتیانە تا چیتر بۆ دەرهێنانی ئەم مۆڵەتە لە شار و شارۆچکەکانەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم نەکەن.

هەر بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە بڕیارە لە 12ی 9ی 2022ەوە مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی گشتی ڕابگیرێت و هاووڵاتیان دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکانیان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا