نێچیرڤان بارزانی: بەبێ گفتوگۆ و لێكگەیشتن كێشەكانی عێراق چارەسەر نابن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، پرسی برەودان بە بوارەكانی دیموكراسی، مافی مرۆڤ، ئازادییەكان و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانیان تاووتوێكرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە 7_9_2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەد تیشك خرایە سەر بەرنامە و كار و چالاكییەكانی تیمی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و نیازی ئامادەیی و فراوانكردنی چالاكیی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی كوردستان روونكرایەوە.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی نێردەی راوێژكاریی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی هاریكارانە و چالاكییەكانی یەكێتیی ئەوروپا و دامەزراوەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی.

هەروەها جەخت لە گرنگیی هاریكاری و یارمەتیدانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە بوارەكانی دیموكراسی كرایەوە.
پەیوەندییەكانی هەولێر_بەغدا و كێشەكانیان، رەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكان و فراوانكردنی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای پێشكەشكردنی پوختەیەك دەربارەی دۆخ و پرۆسەی سیاسیی عێراق، جەختی لەوە كردەوە، كە بەبێ گفتوگۆ و لێكگەیشتن و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی، كێشەكانی عێراق چارەسەر نابن، بۆیە لەم قۆناغەدا دەبێ هەموو هێز و لایەن‌ و پێكهاتە عێراقییەكان، سەقامگیریی سیاسی وەكی ئەركی سەرەكی و لەپێشینەی خۆیان ببینن و بۆ ئەو مەبەستە كاربكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا