بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان لە بەغدا پێویستییەكی گرنگی قۆناغەكەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە فیلیپ هۆڵساپفێڵ، جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و سڤێن مۆسلەر، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، د. جوان ئیحسان و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، وەفدی میوان پیرۆزباییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هیوای سەركەوتنیان لەو ئەركە مێژووییەدا بۆ خواست.

لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق تاوتوێكرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرد و وتی، یەكڕیزی و دیدی هاوبەشی هێزە كوردستانییەكان لە بەغدا پێویستییەكی گرنگی قۆناغەكەیە و زامنی پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی گەلی كوردە. كورد دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەر و بەهێزتر ببینێت لە بەغدا و ئێمەش وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەوڵەكانمان بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوامین.

هەر لە دیدارەكە جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە بەتایبەت لەڕووی بازرگانی، هەروەها سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هانی سەرمایەدارانی ئەڵمانیا دەدەین تاوەكو بێنە كوردستان و سەرمایەكانیان بخەنەگەڕ. بەمەش ژێرخانی ئابووریی هەرێم پتەوتر دەبێت و ئێمەش پشتیوان و هاوكار دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا