پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، “25 ئەندامی ڕێکخراوی چەکداری داعش لە کامپی هۆل دەستگیرکران”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد، “لە ڕۆژی سیانزەهەمینی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی دا، 25 چەتەی داعش، کە نۆ چەتەیان ژن بوون، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پاککردنەوەدا دەستگیرکران”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە درێژەی هەڵمەتەکەدا چوار کڵاشینکۆف و چوار جانتای سەربازی و هارددیسک کە لەژێر زەویدا شاردرابووەوە دەستی بەسەردا گیرا و حەوت چادریش کە لەلایەن داعشەوە بۆ پەروەردە و ئەشکەنجەدان بەکاردەهێنران لەناوبران.