پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە خوارووی عێراق شەش قوربانی لێکەوتەوە کە هەموویان خەڵکی ئێران بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگای عەمارە – مشرح لە بەشی باشووری عێراق، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا کە شەش سەردانیکەری ئێرانی هەڵگرتبوو تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەهۆی ڕووداوەکە یەکێک لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەشیان بریندار بوون.