وەزارەتی دارایی: دەنگۆی لێخۆشبوونی باجی کۆمپانیاکان دوورە لە ڕاستییەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەویەکی سەبارەت بە لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو ڕێکەوتى ٢٠٢٢/٨/٣١، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبووەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی بەرێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا