منداڵێک لە 10 خولەکدا 160 هاوکێشەی بیرکاری شیکاردەکات

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی سعودی توانی لەماوەی 10 خولەکدا 160 هاوکێشەی بیرکاری شیکاربکات.

گۆڤاری”سەیدەتی” لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، تورکی باجنید سەرکەوتنی بەدەستهێنا و توانی پلەی یەکەمی جیهانی لە پاڵەوانیەتی هەژماری مێشکی بیرکاری بەدەستبهێنێت کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا دەستکەوتێکی نوێی لەبواری پەروەردەدا بەدەستهێنا و وتی:”زۆر خۆشە کە توانیم وڵاتەکەم و دایکم بەو سەرکەوتنەم دڵخۆشبکەم”.

خوێنکارە بەهرەدارە بچووکەکە ئەوەی ڕوونکردەوە کە توانیویەتی لەماوەی 10 خولەکدا 160 هاوکێشەی بیرکاری شیکاربکات، باسی لەوەشکرد لەکاتی پێشبڕکێکەدا هاندانەکان زۆر بەسوودبوون بۆی، ئاماژەی بەوەدا بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنانەکانی بۆ بەشداریکردن لە چەندین پێشبڕکێ و بەنیازە بەشداری لە پێشبڕکێی کۆریادا بکات، تورکی باجنید لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا پلەی دووەمی لە پێشبڕکێی لۆگارتیمی بچووک بەدەستهێنا کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا