زیادەڕەویکردن لە خواردنی عەلی بابا ئەم زیانانەی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

عەلی بابا بە ژەمێکی سوک دادەنرێت کە دەتوانرێت هەمو ڕۆژێک بخورێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەمەرجێک زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

عەلی بابا دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، چەوری و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، یارمەتی تەندروستی دڵ و ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

7 أضرار لا تتوقعها يسببها الإفراط في تناول الفول السوداني في | مصراوى

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت ئەم زیانانەی بۆ تەندروستی دەبێت:

-هەندێک کەس هەستیاریان بە جۆرێک لە چەرەسات هەیە وەک عەلی بابا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست، هەناسەتەنگی، کێشەکانی هەرس و گیرانی لوت.

-زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا هۆکارێکە بۆ تێکچوونی کرداری هەرس و گەدە و کە دەبێتە هۆی قەبزی، سکچوون، ئاوسانی سک و غازات.

-ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری لێبخورێت دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا