چوار نیشانە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا

پۆڵەتیک پرێس

ڕێژەی شەکر لەخوێندا وەک هەموو ماددەکانی دیکە بەشێکی سەرەکی تەندروستی گشتییە، چونکە کاتێک کێشەیەک لە هاوسەنگی جەستەدا ڕوودەدات مەترسی لەسەر تەندروستی دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو ماددەکان بەڕێژەیەکی گونجاو هەبن بۆ دووربوون لە کێشە تەندروستییەکان.

چوار نیشانە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا:

-بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی یەکێکە لە نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی شەکر، زیادەڕەویکردن لە شەکردا وزەیەکی زیاتر بە جەستە نابەخشێت، بەڵکو جەستە ناتوانێت شەکری زیادە بەکاربهێنێت و پێویستی بە وزەیەکی زیاتر دەبێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی.

-میزکردنی لەڕادەبەدەر و تینوێتی بەیەکێک لە نیشانە سەرەکیەکانی بەرزی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دادەنرێت.

-لەوانەیە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا ببێتە هۆی تێکچوونی بینین و کێشەکانی چاو، لە هەندێک دۆخی مەترسیداردا لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ کوێربوون.

-مێلورەکردن و تەزینی دەست و قاچەکان نیشانەیەکی دیکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا