بەرپرسێکی کەلار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی حکومی ئاگادار ڕایگەیاند، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی بەشی زیادەڕەوی لە قەزای کەلار دەرچووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بەرپرسە بەپێی ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و فەرمان دراوەتە پۆلیس تا تۆمەتبارەکە دەستگیربکات.

ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی داوای دیاری دەکەن یان ڕازی دەبن بە وەرگرتنی دیاری لە کەسێک کە ئەرکەکانیان پێشێل دەکات ئەوا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا